به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتوچۆ له مه‌رزی په‌روێزخان ڕاده‌گیردرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ھۆى ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی گشتی بۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران له ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخانه‌وه ڕاده‌گیرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان ڕای‌گه‌یاند: شه‌وی شه‌ممه له کاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌وه‌وه جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاران له ڕێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخانه‌وه ڕاده‌گیرێت تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌وی دواتر.
له په‌روێزخانه‌وه ته‌نها گه‌شتیارانی عێراقی که له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و گه‌شتیارانی ئێرانیش ده‌توانن بچنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌یان به‌ڵام هیچ گه‌شتیارێک ناتوانێت له هه‌رێم و عێراقه‌وه گه‌شت بۆ ئێران بکات و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران