کۆمیسیۆن ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگدانی تایبه‌تى ڕاگه‌یاند
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێروان زرار له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ری تایبه‌تی ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئه‌نجامه به‌رایییه‌کان له هه‌ولێر، دهۆک و هه‌ڵه‌بجه ڕێژه‌ی ده‌نگدان له 90%ی تێپه‌ڕاندوووه و له سلێمانیش 89% بوووه.
ناوبراو گوتیشی: 170 هه‌زار که‌س له ده‌نگدانی تایبه‌ت مافی ده‌نگدانیان هه‌یه که زۆرینه‌یان سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌کانی پێشمه‌رگه، ناوخۆ و هێزه‌کانی ئاسایشن.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه داوه که ڕێژه‌ی به‌شداری كردن له ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له پارێزگاكانی هه‌رێم به شێوه‌ی خواره‌وه بوووه:
- سلێمانی 89.33%
- هه‌ولێر 92.78%
- دهۆک 93.6%
- هه‌ڵه‌بجه 93%
- ئاكرێ 93%
- ئامێدى 95.8%
- به‌رده‌ڕه‌ش 95.3%
- زاخۆ 93.9%
- گه‌رمیان .87.5%
- شه‌قلاوه 95%
- سۆران 90%
- شێخان 96.32%
- سێمێل 95%
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران