ڤیتۆڵ سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی له ئێران ڕاده‌گرێت
به‌شی جیهان- گرووپی كۆمپانیاكانی ڤیتۆڵ كه تایبه‌تمه‌نده به بازرگانیی وزه و كاڵا بنه‌ڕه‌تییه‌كان كار و چالاكییه‌كانی له ئێران ڕاده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک موڵه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی ئه‌و گرووپه له میانه‌ی به‌شداری كردنیدا له كۆنفڕانسی نه‌وتی ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام‌دا كه له سه‌نگافوره به‌ڕێوه ده‌چێت ڕایگه‌یاندوووه: له دوای 4ی تشرینی دووه‌می داھاتوووه‌وه سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له ناو ئێران‌دا ڕاده‌گرن.
ئه‌وه‌ش ئه‌و واده‌یه‌یه كه ئه‌مریكا دیاریی كردوووه بۆ سه‌پاندنی سزا به سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا.
گرووپی كۆمپانیاكانی ڤیتۆڵ گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وته له جیھاندا.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران