ئه‌ردۆغان: چاره‌نووسی قه‌شه ئه‌مریکییه‌که له‌لایه‌ن دادگاوه یه‌کلا ده‌کرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا پێشبینی ئه‌وه‌ی کرد قه‌شه ئه‌ندرۆ له‌م مانگه‌دا ئازاد بکرێت ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداری کردنی له کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له شاری نیویۆرکی ئه‌مه‌ریکادا رایگه‌یاند، ئه‌وه دادگایه که بڕیار له چاره‌نووسی قه‌شه ئه‌ندرۆ ده‌دات نه‌ک سیاسییه‌کان.
ئه‌ردۆغان وتی: "ئه‌وه بابه‌تێكی دادوه‌ریه، برۆ‌نسن به تۆمه‌تی تێرۆر ده‌ستگیر كراوه. له 12ی ئۆكتۆبه‌ردا دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگایی كردنی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئێمه نازانین دادگا بڕیاری چی ده‌دات و سیاسییه‌كان هیچ قسه‌یێكیان نابێت له‌سه‌ر بڕیاری دادگا و ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی به سه‌ردا ساغ ببێته‌وه پێده‌چێت برۆ‌نسن تا 35 ساڵ زیندانی بكرێت به‌ڵام برۆ‌نسن ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه."
ئه‌ردۆغان وتیشی: "وه‌كوو سه‌رۆک من مافی ئازادكردنی ئه‌وم نییه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه، با چاوه‌ڕێ بكه‌ین و ببینین دادگاكه بڕیاری چی ده‌دات".
سه‌رکۆماری تورکیا ڕاشی‌گه‌یاند: "قه‌شه ئه‌مه‌ریکییه‌که به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر کراوه و بوووه‌ته هۆی تێکدانی په‌یوه‌ندیی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره."
جیا له‌وه‌ش ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلوول سه‌رۆکی تورکیا له میانی چاوپێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز له‌باره‌ی سزاکانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئاشکرای کرد: وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له کڕینی گازی سروشتی له ئێران ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریکا سزای زیاتر به سه‌ر تاران‌دا بسه‌پێنێت.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به سووریاش پێیوایه هێنانه‌دی ئاشتی تا کاتێک به‌شار ئه‌سه‌د له‌و وڵاته حکووم بکات مه‌حاڵه.
دوای ساڵ و نیوێک له سه‌پاندنی مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ به سه‌ر قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆندا به‌رپرسانی ئه‌مریکا پێشبینی ئه‌وه‌یان کرد تورکیا له‌م مانگه‌دا ئه‌و قه‌شه‌یه ئازاد بکات.
مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له په‌راوێزی به‌شداری كردنی له کۆبوونه‌وه‌ی 73هه‌مین خولی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ئاشکرای کرد که له‌گه‌ڵ تورکيادا قسه‌یان کردوووه و ئه‌وان ده‌زانن ئه‌مریکا چی ده‌وێت.
ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو قه‌شه ئه‌ندرۆ ٢٤ی ئه‌یلوول ئازاد بکرێت به‌ڵام ھێشتا ئازاد نه‌کراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا کۆبوونه‌وه‌ی‌تر له نێوان به‌رپرسانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکادا له نیویۆرک به‌ڕێوه ده‌چێت.
له دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا لیره‌ی تورکيی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و ٣%ی به‌هاکه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
به‌هۆی تۆمه‌تبارکردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن به تیرۆر و به‌شداری كردنی له هه‌وڵی کووده‌تاکه‌ی ٢٠١٦ی تورکیا و چه‌ند دۆسیه‌یێکی‌تردا په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ئاڵۆزی تێکه‌وت و به‌هۆیه‌وه لیره‌ی تورکيی ٤٠%ی به‌هاکه‌ی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌ریمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران