بەرپرسێكی پەكەكە لە ئاماد دەستگیركرا
بەشی تورکیا- ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا، دەستگیركردنی بەرپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان لە شاری ئاماد رادەگەیێنێت و دەڵێت ئەو بەرپرسەی پەكەكە پێشتر لە هۆڵەندا بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیر كراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا، لە زاری سەرچاوەیێكی ئەمنییەوە بڵاوی كردۆتەوە: هێزە هەواڵگرییەكان لە شاری ئامادە، چاودێری جموجۆڵی ئەندامێکی پەکەکەیان كردووە كە یەكێكە لە بەرپەرسەكانی رێكخراوی پەكەكە لە هۆڵەندا و لەئێستادا هاتۆتە ئاماد.
بە وتەی سەرچاوەكە بەر لەوەی گومانلێكراوەكە توركیا بەجێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ هۆڵەندا، لە فڕۆكەخانە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كراوە.
وەک ئەنادۆڵ ئاماژەی پێدەكات دەستگیر كراوە كە یەكێک بووە لە بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان و لە هۆڵەندا چەندان كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی بۆ بەرژەوەندی پەكەكە رێک خستووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران