تۆپخانەکانى تورکیا دەڤەری بەرواری باڵایان تۆپباران کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆپخانەکانى تورکیا بە چڕی دەڤەری بەرواری باڵایان تۆپباران کردووە و ئاگر لە ڕەز و باخی هاوڵاتییانى ناوچەکە بەربووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانى تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی گوندی بێدۆهی لە دەڤەری بەرواری باڵا تۆپباران کردووە.
هەروەها بە هۆی تۆپبارانەکەوە چەندین باخ و ڕەزی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دارستانەکانی ناوچەکە سووتاون.
گوندی بێدۆهی لە بەرواری باڵا ئاوەدانە و ژمارەیێک خێزانی تێدا دەژین و سەر بە ناحیەى کانی ماسێی قەزای ئامێدی یە.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران