خبر 2018-09-18 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی تازەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پیرۆزباییی لە سەرۆكی تازەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیێندراوی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە 17ی ئەیلوولی 2018 لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا مەسعوود بارزانی پیرۆزباییی لە مەحەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی تازەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.