مەسعوود بارزانی پێشوازیی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له سه‌لاحه‌دین مسعوود بارزانی پێشوازی له برێت ماکگۆرک نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژ به داعش كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له دیدارێكدا كە دۆگڵاس سلێمان باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق ئامادەی بوو، هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی دواین هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دانیشتنی 15ـی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رۆشنایی خرایه سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و جه‌ختیش له‌سه‌ر هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان لە به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕی دژ به داعش كرایه‌وه.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر:60113
بۆچوونی بەکارهێنەران