تورکیا چەک و تەقەمەنیی زیاتر بۆ گرووپە یاخیبووەکانی سووریا دەنێرێت
بەشی سووریا- بەر لە ھێرشێکی چاوەڕوان کراوی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، تورکیا دابین کردنی چەک و تەقەمەنیی بۆ گرووپە چەکدارییە یاخیبووەکان زیاتر کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند بەرپرسێکی باڵای چەکدارە یاخیبووەکان بە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە تورکیا ھاوکاری سەربازی زیاتری ناردووە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلیب و ناوچەکانی باکووری خۆرئاوای سووریا کە ھاوسنوورە لەگەڵ تورکیا.
تورکیا کە ئێستا سێ ملیۆن و نیو ئاوارەی سووریی لەخۆ گرتووە، ھۆشداری دەدات لە دژی ھێرشێکی لەوجۆرە، و دەترسێت ئاوارەی زیاتری سووری بچنە ناو خاکی وڵاتەکەیەوە. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ھۆشداری دابوو لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی و مەترسی ئەمنی بۆ سەر وڵاتەکەی ئەگەر ھێرشە ئەنجام بدرێت.
بەرپرسانی تورکیا ھێشتا ھیچ لێدوانێکیان لەبارەی دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بۆ گرووپە چەکدارییە یاخیبووەکان نەداوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران