ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق:
ته‌داخولی ئه‌مریکا هۆکاری دواخستنی فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: دواخستنی ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به بۆنه‌ی دیداری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و په‌رله‌مانتارانی نوێی په‌رله‌مان و قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ئه‌وان بۆ ته‌ڤل نه‌بوون به هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێت: هۆکاری دواخستنی ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان به بۆنه‌ی ته‌داخولی ئه‌مریکا له کاروباری ناوخۆی عێراق و دیداری برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی نوێی عێراق و گوشارخستنه سه‌ر ئه‌وان بۆ دووری گرتن له ته‌ڤل بوون به هاوپه‌یمانیی فه‌تح ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سره به‌پێی پڕۆژه‌یێکی خراپکارانه‌ی واشنتۆن و ڕیاز به ئامانجی زه‌برلێدان له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران