خبر 2018-09-12 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بوومه‌له‌رزه‌یێک ئانتالیای هه‌ژانده‌وه‌

به‌شی تورکیا- بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گوڕی 5.2 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كومڵوجای ئانتالیای هه‌ژانده‌وه‌.

کوردپرێس- به‌پێی زانیارییێک كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ئافات و كاره‌ساتی به‌په‌له‌ی (AFAD) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی ئه‌یلوول کاتژمێر 09:21 بوومه‌له‌رزه‌یێک به‌ گوڕی 5.2 پله‌ به ‌پێوه‌ری رێخته‌ر كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كومڵوجای ئانتالیای هه‌ژاندوووه‌ و بۆته‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوکێی خه‌ڵک و گه‌شتیارانی ناوچه‌که‌ و له‌ تێکڕای شوێنه‌کانی ئانتالیا هه‌ست به‌ بوومه‌له‌رزه‌ کراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قووڵاییی 40 كیلۆمه‌تری زه‌ویدا ڕووی داوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ هیچ خه‌سارێکی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.