مه‌سعوود بارزانی و یان کۆبیچ کۆ بوونه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کۆ بوویه‌وه و دواپێشهاته سیاسییه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزری توندڕۆیییان خسته به‌ر باسه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلوولی 2018 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له یان کۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یێکدا دواپێشهاته سیاسییه‌کانی نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی دروست کردنی حکوومه‌تی تازه‌ی عێراق و ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه تاوتوێ کران.
له‌و دیداره‌دا نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆچوونی ڕێکخراوه‌که‌ی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بۆ مه‌سعوود بارزانی خسته ڕوو.
هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هزری توندڕۆیی و تیرۆر ته‌وه‌رێکیتری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران