ئیره‌ج مه‌سجدی: کونسووڵخانه‌ی ئێران له به‌سره کرایه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له عێراق له میانی كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له باڵه‌خانه‌ی كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری به‌سره له دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سازی كرد ڕایگه‌یاند: "سووتاندنی كونسووڵخانه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كان به برایانه ده‌مێنێته‌وه و سووتاندنی كونسوڵخانه‌كه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا (عێراق و ئێران) نابێت".
باڵیۆزی ئێران له عێراق له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر كونسووڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری به‌سره كهوتوووه وتی: "ته‌نها زیانی مادی به‌ر كونسووڵخانه‌ی ئێران كهوتوووه، به‌ر له‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ئاگری تێبه‌ربده‌ن توانیمان كارمه‌نده‌كانی ده‌ربهێنین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه له پاڵ عێراق و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌سره ده‌بێت.
ئیره‌ج مه‌سجدی وتیشی: "ساڵانه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س له ئێرانه‌وه دێنه عێراق و ئێران هامه‌هه‌نگیی سه‌ربازی و ئابووری و رۆشنبیری له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه".
شایانی باسه؛ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له میانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییی دانیشتوانی شاری به‌سره خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر كونسووڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره و ئاگریان له باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌ر دا كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری ماددی پێگه‌یشت و بوووه هۆی داخستنی كۆنسووڵخانه‌كه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران