لایه‌نه ناڕازییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕێگری له ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان چڕ ده‌که‌نه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌ڵێت: "هێز و لایه‌نه ناڕازییه‌كانى هه‌رێم له هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامدان بۆ چاودێری كردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ رێگرتن له دیارده‌ى ساخته‌كارى له‌و پڕۆسه‌یه‌دا."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ڕایگه‌یاند: دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یوه‌ندى و ههماههنگییێکی باشیان هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و به دوور نازانرێت ئه‌و سێ لایه‌نه ژوورى كارى هاوبه‌ش له نێوانیاندا دروست بكه‌ن بۆ كارى پێكه‌وه‌یی به تایبه‌ت له دانانى بریكار و چاودێرى سندوقه‌كانى ده‌نگدان و هه‌روه‌ها بۆ به‌رگرتن له دیارده‌ى ساخته‌كارى له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
به‌رپرسه‌كه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى كۆمه‌ڵ دووپاتی کرده‌وه: "مه‌ترسیی ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێک ئه‌مجاره پێناچێت ساخته‌كارى به ڕێژه‌ى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى عێراق ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران