نوێنه‌ری ئه‌مریکا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی په‌له‌کردن له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی ئه‌یلوولی 2018 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی تازه‌ی عێراق و ئه‌گه‌ری پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی له په‌رله‌مان وه‌ک هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له دیداره‌که‌دا ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ‌دا گرنگ هه‌ڵسه‌نگێنرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست له داهاتوویێكی نزیكدا هه‌وڵه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێک و حكوومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق له‌به‌رچاو بگرێت و وڵات بكه‌وێته قۆناغێكی تازه‌وه.
هه‌ردوولا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیان له 30 ئه‌یلوولدا خسته به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه برێت مه‌كگۆرک خۆشحاڵیی خۆی بۆ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا نیشان دا و هیوای خواست كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت.
تاوتوێ كردنی دواپێشهاته‌كان و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران