خبر 2018-09-09 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
راوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران:

پێویستە ئەمەریکا سووریا بەجێ بهێڵێت

بەشی ئێران- راوێژکاری رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ پیشەسازی سەربازیی جەخت ده‌كاته‌وه‌ کە دەبێت ئەمەریکا سووریا بەجێ بهێڵێت، چوونکە بە بێ ڕەزامەندیی حکوومەتی سووریا چووەته‌ ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن دەهقان، ڕاوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند‌: "ئەگەر حکوومەتی سووریا و گەلی سووریا بیه‌وێت، لە رۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەرووی هێزەکانی ئەمەریکا ببێته‌وه‌، ئێران ئامادەیە هاوکاریی سەربازیی سووریا بکات ئەگەر داوا لە ئێمە بکات".

رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە ئیستادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایه‌ و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هێزی باڵادەستە لە ناوچەکە و پێشتر بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دەستی داعش رزگار كرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.