سووریا:
ئەمەریکا یارمەتیی داعش و بەرەی نوسرە دەدات
بەشی سووریا- وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە پڕچەکردنی داعش و بەرەی نوسرە لە رێگای چەند وڵاتێکەوە تۆمەتبار دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەلید موعەلیم لەبارەی پاڵپشتی کردنی رێکخراوە تیرۆرستییەکان دەڵێت: "ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە رێگای ئۆکرانیا و چەند وڵاتێکی باڵکان، چەک و تەقەمەنی بۆ داعش و بەرەی نوسرە دەنێرێت".
پێشتریش سکرتێری گشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سووریا، ئەمەریکای بە هەمان دۆسییە تۆمەتبارکردبوو.
سەرچاوە: ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران