ئه‌ردۆغان: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی له ده‌ره‌وه‌ی تورکیا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26ی ئاب ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له شارۆچکه‌ی ئاهڵاتی سه‌ر به پارێزگای به‌دلیس له میانی به‌شداری کردنی له ڕێوره‌سمی یادکردنه‌وه‌ی شه‌ڕى ئه‌نادۆڵ- ماڵازگرت (که له ساڵى 1071ى زايینی ڕووی داوه) وتهيێكى پێشکه‌ش کرد.
ناوبراو گوتی: سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه و تيرۆر له دژى توركيا له ناوچه‌كه‌دا ناهێڵين و له‌ناوى دهبهين.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌شڵێت: ناتوانن دابه‌شمان بكه‌ن و له يه‌كمان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، مادام يه‌ک دهستين، به پشتيوانى خودا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى خۆمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانمان له ساڵانى 2023 و 2053 و 2071.
سه‌رکۆمارى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌نادۆڵ به‌ربه‌ستێكه له ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ربه‌سته نه‌مێنێ، ئه‌فريقا و ئاسياى ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و قه‌وقاز و بهڵكانيش نامێنن.
شایانی باسه؛ شه‌ڕى مه‌لازگرت له 26ى ئاب/ ئهگێستی 1071ى زايینى ڕووی داوه و به‌و هۆيه‌وه توركه سهلجووقييهكان كه له ئاسياى ناوه‌ڕاسته‌وه كۆچيان كردبوو ده‌ستيان به سه‌ر ده‌شته‌كانى ئه‌نادۆڵدا گرت و تێيدا بڵاو بوونه‌وه و دواتر توانيیان ببنه ده‌سه‌ڵاتدارى ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران