ده‌رهێنه‌رێكی كورد له هیندستان خه‌ڵات ده‌کرێت
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- دوای ئه‌وه‌ی فیلمی (تورن) به‌شداری له فیستیڤاڵی گه‌وره‌ی سینه‌ماییی وڵاتی شیلیدا كرد و چوار خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌ی برده‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا له یه‌كێک له فیستیڤاڵه جیهانییه‌كان سێ خه‌ڵاتی دیكه‌ی وه‌رگرت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌وزاد شێخانی كه ده‌رهێنه‌رێكی ئێزیدی كورده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک ڕایگهیاندوووه: فیلمی (تورن) له‌لایه‌ن فیستیڤاڵی (كۆلكاتا)ی جیهانییه‌وه له هیندستان 3 خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا.
بیرۆكه و ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن نه‌وزاد شێخانی كراوه و هه‌ریه‌ک له ئیمیدا ئارابولی و كریستینا جیجینادزی ڕۆڵی سه‌ره‌كییان له فیلمه‌كه‌دا گێڕاوه.
ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی 74 كۆمه‌ڵكوژیی جیهانی.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران