تا ئێستا سێ هه‌زار و 321 ڕفێنراوى ئێزیدی ڕزگار كراون
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى ڕایده‌گه‌یێنێت: له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا 7 هاووڵاتیی ڕفێنراوى ئێزدییان له ژێر ده‌ستى داعش ڕزگار كردوووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه تا ئێستا سێ هه‌زار و 321 ڕفێنراوی ئێزدی ڕزگار کراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن كۆرۆ قایدى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى ڕزگاركردنى ڕفێنراوانى ئێزدى بۆ ڕادیۆ نه‌وا دوپاتی كرده‌وه: له ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا تیمه‌كانیان توانیویانه 7 ڕفێنراو له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش ڕزگار بكه‌ن هه‌ر بۆیه "تا ئێستا سێ هه‌زار و 321 رفێنراوى ئێزیدییان له ژن و منداڵ ڕزگار كردوووه."
ناوبراو ئاشكراشی كرد: كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى فیدراڵى و وڵاتانى عه‌ره‌بى و جیهانى ئیسلامى كه‌مته‌رخه‌م بوون له ئاست كاره‌ساتى ئێزدییه‌كان و به‌هیچ شێوه‌یێک هاریكار نه‌بوون بۆ ڕزگاركردنى هاووڵاتییانى ئێزدى له ژێر ده‌ستى داعشدا.
ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه که تیمه‌كانیان له هه‌وڵى به‌رده‌وامدان له ناو عێراق و ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ ڕزگاركردنى رفێنراوانی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعش.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران