خبر 2018-08-27 04:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئومێد خۆشناو قسەكانی باڵوێزی توركیا بە شەكر شكاندن ‌و فیتنەگێڕی ناو دەبات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "سەفیری توركیا لەعێراق، شەكرێكی شكاندوەو دەڵێ كەركوك شاری باب و باپیرنمانە".

کوردپرێس:

ئومێد خۆشیاو لەمیانی نووسینێک كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: "ئەو شەكرشكاندنە جگە لەوەی پێشێلكردنی سەروەرییە و پێچەوانەی هەموو عورفێكی دیبلۆماسییە، لە هەمان كاتدا فیتنەگێڕی و ئاشووب دروستكردنە لەنێو پێكهاتەكانی كەركووک و پێكەوەژیانی كەركووک دەكاتە ئامانج".

چەند رۆژێك پێش ئێستا باڵوێزی توركیا لە عێراق سەردانی شاری كەركووكی كرد و لە سەردانەكەی لێدوانێكی بۆ میدیاكاندا و رایگەیاند كەركووک بە خاكی باو باپیرانیان دەزانن.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی تیشکی خستە سەر وتەیێکی بارزانی کە وتبووی ئەگەر کەرکووک یەک کوردیشی تێدا نەمێنێت هەر کوردستانییە و زیادی کرد: "ڕاستە كەركووک ئێستا لەبارێكی نەخوازراوی داگیركردنە، ئەمەش دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر بەسەر ئەو شارەکەدا هات، بەڵام ئێمە نزیكەی سەدەیێكە ئەو باوەڕەمان هەیە و بەردەوامیش دەبین، کە کەرکووک بە کوردستانی دەزانین.

هەروەها دەڵێت: "لەوەڵامی ئەو شەكرشكاندنە، دەڵێین ناسنامەی كەركووک كوردستانییە و نەتەوە و ئایینە جیاوازیەكانیشی تێدا دەژی‌ و ئەو گوتنە سەرەتایێكی خراپی ئاشووب و فیتنەگێڕیە ئەگەر هەموو لایێک ئاگادار نەبین".

*له شارپرێس وەرگیراوه

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.