خبر 2018-08-27 04:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوننه‌كان كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیان دیاری كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌فه‌رمی پارێزگاری ئه‌نباریان وه‌ک كاندیدی هاوپه‌یمانێتییه‌كەیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كاندید كرد.

کوردپرێس:

پاش كۆبوونه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی كه‌ له‌سوننه‌كان پێكهاتووه‌‌ و هاوپه‌یمانیی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌شێكه‌ له‌ میحوه‌ری وه‌ته‌نی، به‌فه‌رمی محه‌مه‌د حه‌لبوسی وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان كرا.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی پارێزگاری ئه‌نباره‌‌ و هاوكات یه‌كێكیشه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی پارتی چاره‌سه‌ر.

میحوه‌ری وه‌ته‌نیی سوننه‌كان له‌ 52 په‌رله‌مانتار پێكهاتووه‌، كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 37 په‌رله‌مانتاریان سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.