خبر 2018-08-27 05:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ بوردومانی داعش له‌ ڕه‌قه‌ 4 شه‌ڕڤانی سوپای سووریای دیموکرات کوژران

به‌شی سووریا- به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ڕه‌قه 4 شه‌ڕڤانی سوپای سووریای دیموکرات گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ڕه‌قه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی تیرۆریستی دژ به‌ باره‌گای سوپای سووریای دیموکرات له‌و شاره‌ ئه‌نجام داوه‌.

تیرۆریستانی داعش بۆمبێکیان له‌ نزیکی بنکه‌ی سوپای سووریای دیموکرات له‌ گوندی ئاسیلمی ڕه‌قه‌ چاندوووه‌ و به‌ بۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ 4 شه‌ڕڤانی ئه‌و گرووپه‌ کوژراون.

ڕه‌قه‌ که‌ وه‌کوو پێته‌ختی خۆناونراوی گرووپی تیرۆریستیی داعش دێته‌ ئه‌ژمار له‌ ساڵی 2017 له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای سووریای دیموکرات و به‌ پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش ئازاد کرا و له‌لایه‌ن هێزی سوپای سووریای دیموکرات کۆنتڕۆڵ کرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.