ده‌وڵه‌تی یاسا له فه‌تح و پارتی و یه‌كێتی نزیكه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سهركردهیێكی هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ فه‌تح و پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی له یه‌كترییه‌وه نزیکین."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئابی 2018 مه‌نسوور به‌عیجی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تیی نووری مالیکی راگه‌یێندراوێکی بڵاو کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا له پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی نزیکه و لێکتێگه‌یشتنی باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه هه‌یه که باوه‌ڕیان به پێکهێنانی حکوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسییه."
ناوبراو گوتیشی: "له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له هاوپه‌یمانێتییه‌کانی فه‌تح، پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی له یه‌كترییه‌وه نزیکین." و ئه‌وه له كاتێكدایه هێشتا پارتی و یه‌كێتی به فه‌رمی ئه‌و زانیارییانه‌ی ناوبراویان پشتڕاست نهكردوووهتهوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران