خبر 2018-08-23 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گسكێكی كاره‌بایی به‌ تایبه‌تمه‌ندیی ڕۆبۆت به‌رهه‌مهێنرا

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- گسكێكی كاره‌بایی به‌رهه‌مهێنراوه‌ كه‌ وهک ڕۆبۆت ده‌توانێت خۆی كاری پاک كردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ساڵی 1996ه‌وه‌ چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی هه‌وڵه‌كانیان خستۆته‌ گه‌ڕ تا ئامێره‌ كاره‌بایییه‌كانی ناو ماڵ بگۆڕن به‌ ئامێرێكی ڕۆبۆتی و له‌ كۆتاییدا كۆمپانیای ILIFE توانیی گسكێک به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ وه‌ک ڕۆبۆت كار ده‌كات.

گسكه‌كه‌ ناوی IlifeV8sه‌ و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنج ڕاكێشی تێدایه له‌وانه‌ گسكه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویێک كار ده‌كات ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كومبار و فه‌رش ده‌توانێت جووڵه‌ بكات، خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌نها كات و ڕووبه‌ری ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێک ده‌خات.

ئه‌م گسكه‌ زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سووده‌ كه‌ به‌ ته‌نها له‌ ماڵێكدا ده‌ژین یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان زۆره ‌و كاتیان كه‌مه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماڵه‌كانیاندا ئاژه‌ڵی ماڵی به‌خێو ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به‌ ده‌ست وه‌رینی تووكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن بۆیه‌ ئه‌م گسكه‌ ڕۆبۆتیه‌ پاک و خاوێنی ماڵه‌كه‌یان ڕاده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.