خبر 2018-08-20 13:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیای گوڵف کی ستون بڕی 27 ملیۆن دۆلاری لە هەرێم وەرگرت

بەشی جیهان- کۆمپانیای گوڵف کی ستون ڕایگەیاندووە: بڕی 27 ملیۆن دۆلاری وەک شایستەى دارایی کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەى تاوکێ لە هەرێم وەرگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای گوڵف کی ستون لە بەیاننامەیەکدا ڕاشیگەیاندووە: ئەو بڕە پارەیەى وەک شایستەى دارایی وەرگرتووە.

هەرێمی کوردستانی عێراق پاش دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی 2014، ڕاگرتنی بەشە بوودجە لە لایەن بەغداوە و هەروەها هێرشی داعش تووشی قەیرانی ئابووری بوو بەڵام لە یەک ساڵی ڕابردوودا پاش زیاد کردنی بەرهەم هێنانی نەوت و هەڵکشانی نرخی نەوت، توانیویە شایستەدارایی مانگانەی کۆمپانیا نەوتییەکان خەرج بکات.

سەرچاوە: لەندەن ساوت ئیست

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.