خبر 2018-08-20 12:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەشداریی هاوپەیمانیی کوردستانی لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بەمەرج دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لە مەرجەکانی هاوپەیمانیی کوردستانی کرد بۆ بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی کوردستانی لە نێوان یەکێتی و پارتی هێشتا لەبارەی تەڤڵ بوون بە ئیئتیلافی سیاسی لە بەغدا بڕیاری نەداوە.

ناوبراو دێژەی دا: هاوپەیمانیی کوردستانی بە مەرجێک لە حکوومەتی داهاتوودا بەشداریی دەکات کە بەغدا لەبارەی چارەسەر کردنی کێشەکانی کەرکووک و جێبەجێ کردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق بە نووسراوە بەڵێن بدات.

ئارێز عەبدوڵڵا زیادی کرد: هاوپەیمانیی کوردستانی چاوەڕێی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانییە تا دیکەی مەرجەکانی خۆی بۆ بەشدار بوون لە دەوڵەتی داهاتوودا بخاتەڕوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.