پارتی جه‌خت له‌سه‌ر چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر سووربوونی ئه‌و حیزبه ده‌کاته‌وه بۆ چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دڵشاد شه‌عبان به هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر داوای هه‌ندێک له حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له هه‌رێمی کوردستان به بیانووی ترس له ته‌زویر و ساخته‌کاری له ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردن پشتیوانی له چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌کاته‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر ڕێزدانان بۆ زه‌مه‌نبه‌ندی یاسایی و دوانه‌خستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان و دیکه‌ی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان بۆ چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران