جێگری ئاکپارتی: عەبدوڵڵا گویل خەیانەتکارە
بەشی تورکیا- حەمزە داغ جێگری ئاکپارتی و نوێنیەری ئیزمیر لە پەڕلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا وتوویەتی عەبدوڵڵا گویل خەیانەتکارە ئەوەش لە کاتێکدا گویل یازدەهەمین سەرکۆماری تورکیا ئەندامێکی لیژنەی دامەزرێنەری ئاکپارتی بووە.
کوردپرێس:
ڕۆژنامەی جمهوورییەت لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند حەمزە داغ جێگری ئاکپارتی لە لێدوانێکدا دەستەواژەی خەیانەتکاری بۆ عەبدوڵڵا گویل بەکار هێناوە کە یازدەهەمین سەرکۆماری تورکیا و ئەندامی شاندی دامەزرێنەری ئاکپارتی بووە.
ناوبراو لە لێدوانەکەیدا وتوویەتی: عەبدوڵڵا گویل یەک لەو کەسانە بوو کە لە ڕوەتی چالاکییەکانی ئاکپارتیدا خەیانەتی لە ئەردۆغان کرد.
حەمزە دغ زیادی کردووە: عەبدوڵڵا گویل یەک لەو کەسانە بوو کە بیری لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ هەدەپە و پارتی کۆماریخوازی گەل و حیزبی سەعادەت دەکردەوە ئەوەش بە نیاز بەربەرانکی کردن لەگەڵ ئەردۆغان.
بۆچوونی بەکارهێنەران