تورکیا و قه‌ته‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی سواپ واژۆ ده‌که‌ن
به‌شی تورکیا- بانکی ناوه‌ندیی تورکیا و قه‌ته‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو (سواپ)یان وه‌کوو یه‌که‌مین قۆناغی هاوکارییه‌کان له بواری سه‌رمایه‌دانه‌ریی 15 میلیارد دۆلاری واژۆ کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بانکی ناوه‌ندیی تورکیا و قه‌ته‌ر ڕێککه‌وتننامه‌ی سواپیان واژۆ کرد وه‌ک یه‌که‌مین قۆناغی هاوکارییه‌کان له بواری سه‌رمایه‌دانه‌ریی 15 میلیارد دۆلاری.
ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه له‌لایه‌ن موراد چه‌تین کایا سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی تورکیا و عه‌بدوڵڵا بن سعوود ئالی سانی هاوتا قه‌ته‌رکییه‌که‌ی له دۆحه واژۆ کرا.
به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه دوو لایه‌ن ده‌بێت کارئاسانی بکه‌ن بۆ به‌کارهێنانی دراوی نه‌ته‌وه‌یی له بازرگانیی دوو وڵات‌دا و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت 3 میلیارد دۆلار بودجه سه‌رفی جێبه‌جێ کردنی قۆناغی یه‌که‌می ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه بکرێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران