منداڵێكی ونبووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یه‌نێت: منداڵێكی دیكه‌ی ونبووى كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه دۆزراوه‌ته‌وه و له دوای جه‌ژنی قوربان كار بۆ هێنانه‌وه‌ی ده‌کرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر ڕای‌گه‌یاند: منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی هه‌ڵه‌بجه له وڵاتی ئێران دۆزراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له دوای جه‌ژنی قوربان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه و دادگای هه‌ڵه‌بجه ڕێکبکه‌وین كه ئه‌و كه‌سه‌ی منداڵه‌كه‌ی لایه بیهێنێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌و هاووڵاتییه‌ى كه منداڵه‌كه‌ی لایه سه‌ربازێکی ئێرانی بوووه و له كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به باوه‌شی خۆی ئه‌و منداڵه‌ی بردوووه و ئێستا له لای خۆیه‌تی و ئاماده‌یه بیگه‌رێنێته‌وه هه‌ڵه‌بجه و چیرۆكی بردنه‌كه‌شی بۆ هه‌موو لایێک باس بكات."
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران