ئه‌مریكا هاووڵاتییانى له چوون بۆ عیراق ئاگادار ده‌كاته‌وه
به‌شی جیهان- ویلایه‌ته یهكگرتوووهكانى ئه‌مریكا هاووڵاتییانى له‌چوون بۆ عیراق ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات ئاستى مه‌ترسى له‌و وڵاته ئاستى ژماره 4ه.
کوردپرێس- پێگه‌ی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه: هاووڵاتییانى ئه‌مریكى له عێراق به شێوه‌یێكى گه‌وره ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى و رفاندن ده‌بنه‌وه چوونکه گرووپه تیرۆریستییه‌كان به شێوه‌ى به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه عێراقییه‌کان و هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که میلیشیا تاییفیهكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتییانى ئه‌مریكى و كۆمپانیا بیانییه‌كان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى عێراقدا.
له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكادا هاتوووه: سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تواناى ویلایه‌ته یهكگرتوووهكانى ئه‌مریكا بۆ دابین كردنى خزمه‌تگوزارییه ڕۆتین و خێراكان بۆ هاووڵاتییانى ئه‌مریكى له عێراق زۆر دیارى كراوه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران