شاندێكى حكوومه‌تى عێراق سه‌ردانى مه‌رزى پشته ده‌كه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌کات که شاندێكى حكوومه‌تى عێراق سه‌ردانى مه‌رزى پشته ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالار عه‌بدوڵڵا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 19ی ئابی 2018 شاندێكى حكوومه‌تى عێراق بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى به‌نێوده‌وڵه‌تى كردنى مه‌رزى پشته سه‌ردانى مه‌رزه‌كه ده‌كه‌ن له ناحیه‌ى به‌مۆى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.
پێشتریش عادل مه‌لا ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى به‌مۆ ڕای‌گه‌یاندبوو:" لیژنه‌یێک له حكوومه‌تى عێراقه‌وه كه له 11 وه‌زاره‌ت پێكهاتبوون سه‌ردانى ناحیه‌ى به‌مۆیان كرد و ڕایانگه‌یاند پێویسته له ماوه‌ى سێ مانگدا كاره‌كانى به‌نێوده‌وڵه‌تى كردنى مه‌رزى پشته ته‌واو بكرێت".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران