خبر 2018-08-19 04:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران پەرەدە لە سەر فڕۆکەیێکی جەنگیی نوێی ئێرانی لادەدات

بەشی ئێران/ کوردی- فەریق ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا وتوویەتی ڕۆژی چوارشەمە 22ی ئاب فڕۆکەیێکی نوێی ئێرانی لە ئاسماندا دەفڕێت.

کوردپرێس:

فەریق ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران لە لێدوانێکدا وتوویەتی ڕۆژی چوارشەمە 22ی ئاب فڕۆکەیێکی نوێی ئێرانی پەردەی لە سەر لادەدرێت و ئەوەش بە بۆنەی ساڵوەگەڕی پیشەی بەرگری لە ئێران.

حاتەمی زیادی کرد: لەو ڕۆژەدا فڕۆکەیێکی نوێی ئێرانی دەبینین کە بە ئامانجی پشتیوانیی ئاسمانیی مەودا کورت ئامادە کراوە و فڕۆکەیێکی جەنگیی بەتوانایە.

ناوبراو گوتیشی فڕۆکەیێکی دیکەی ئێرانییش لە ئامادەبووندایە و ڕێکخراوی "باوەڕ" سەرقاڵە بە تاقیکردنەوەی ئەو فڕۆکەیە و تا نەورۆزی ساڵی ئایندە پەردەی لە سەر لادەدرێت و تەنانەت بۆ هەناردە کردنیش بەهرەی لێوەردەگیرێت.

وەزیری بەرگریی ئێران جەختی کردەوە توانای سەربازی و بەرهەمهێنانی چەک و کەرەستەی سەربازیی ئێران زیادی کردووە و بەرهەمی ناوخۆیی لە کەرتی بەرگری و سەربازیدا ڕوو لە زیادبوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.