خبر 2018-08-17 13:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا بە توندی بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر بناری قەندیل و هەردوو ناحیەی وەرتێ و قەسرێیان بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆردومانەکە گوندەکانی سەرگەلی و بۆکریسکان و چیای قەندیلی گرتەوە و زیانی بە ڕەز و باخ و پوش و پاوانی ناوچەکە گەیاندووە.

هاوکات لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى ناحیەى وەرتێ بۆردومانى زینى وەرتێ و چیاى بێرمکە و دەرەداسى کرد، کە ژمارەیێکى زۆرى ڕەوەند لەوێ نیشتەجێن و بۆردومانەکە لە نزیک ڕەشماڵى ڕەوەندەکانەوە بووە.

هەروەها لە سنوورى ناحیەى قەسرێ بۆردومانى چیاى کەڵەکێ باڵەیانى کرد لەدۆڵى باڵەییان.

ماوەیەکە تورکیا بۆردومانەکانی لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستان چڕکردووتەوە و حکوومەتی هەرێم جەخت دەکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بەو هێرشانە پەکەکە دەبێت هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.