خبر 2018-08-17 14:13 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی داوا لە حیزبە کوردستانییەکان دەکات بە شاندێکی هاوبەشەوە بچنە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە حیزبە کوردستانییەکان کرد بە شاندێکی هاوبەشەوە بچنە بەغدا و جەختیشی کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، له رێوڕه‌سمی 72ه‌مین ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر، رایگه‌یاند: پارتی زیاتر وه‌كوو بزووتنه‌وه‌یێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌گه‌رچی پارتی به‌ ته‌مه‌ن پیره‌، به‌ڵام به‌ كردار گه‌نجه‌. هاوكات ڕایگه‌یاند، وەک پارتی بەهیچ شێوەیێک لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا نین.

لەو مەراسیمە كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتییە سیاسی و حزبییەكان و سەرۆک و سكرتێر و ئەندامی لایەنە سیاسییەكان و كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەرپرسانی ئیداریی هەرێمی كوردستان لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو، سەرەتا وتاری بەخێرهێنانی میوانەكان لە لایەن هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی خوێندرایەوە. پاشان سەرۆکی پارتی وتارێكی بۆ ئامادەبووانی مەراسیمەكە پێشكەش كرد.

مەسعوود بارزانی لە وتارەكەیدا ڕایگەیاند: ئێستا كاتی ئەوەیە هەموو لایێک بەخۆماندا بچبنەوە و پارتیش دەستی برایەتی و هاوكاری بۆ هەموو لایێک درێژ دەكات چوونكە دەستكەوتەكان تەنیا لەكاتی پێكەوەبوون دێنە دی و دەپارێزرێن. داوایشی كرد كە لایەنە كوردستانییەكان لە جیاتی یەكترشكاندن پێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدادا بكەن.

بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە پێویستە لە جیاتی ئەوەی لایەنەكان بیر لە دواخستنی هەڵبژاردن بكەنەوە كار بۆ هەڵبژاردنێكی باش و بەهێز بكەن بۆ ئەوەی حكوومەتێكی بەهێز دروست ببێ كە بتوانێت چاكسازی بكات و كێشەكانی خەڵک چارەسەر بكات.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرات

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.