چوار هاوپه‌یمانی بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ئیتیفاقیان کرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نسار ره‌بیعی ئه‌ندامی تیمی ڕێكکه‌وتنی هاوپه‌یمانیی سائروون ڕای‌گه‌یاندوووه: "هه‌ریه‌ک له هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كانی "نه‌سر، سائروون، حیكمه، وه‌ته‌نیه" ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و به‌ند و خاڵانه‌ی كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و ئیداره‌دانی كابینه‌ی نوێ گرنگ و پێویسته و هاوكات ڕاگه‌یاندنی كاندیدی كوتله‌كه‌یان له كاتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق."
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: "ئه‌و چوار هاوپه‌یمانێتییه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێده‌درێت له دانانی كه‌سانی بێ‌لایه‌ن و به‌توانا و سه‌ربه‌خۆ و دوور له حزبی."
نسار ڕه‌بیعی گوتیشی: ئه‌و چوار هاوپه‌یمانێتییه ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تێكی شه‌فاف و بێ‌لایه‌ن بێت و دوور بێت له نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران