هه‌بوونی ناکۆکی له ناو هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر نه‌بوونی هه‌ر جۆره که‌لێن و ناکۆکی له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌کاته‌وه و ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی کاندیدکردنی عوبێدی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نه‌سر به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: "ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دابه‌ش بوون و ناکۆکیی ناو هاوپه‌یمانیی نه‌سر ده‌که‌ن دووره له ڕاستیه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه به شێوه‌یێكی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت و ڕاوبۆچوونهكانیش به هه‌مان شێوه ده‌گۆڕدرێنه‌وه و ئه‌و کۆبوونه‌وانه ده‌یسه‌لمێنێت که هیچ جۆره که‌لێن و ناکۆکی له ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌دا نییه.
ناوبراو ڕاپۆرته‌کان له‌باره‌ی کاندید کردنی خالد عوبێدی ئه‌ندامی ئه‌هلی سوننه‌ی هاوپه‌یمانێتیی نه‌سر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران