خبر 2018-08-01 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری تایبەتی پووتن لە کاروباری سووریا:

لە سەر ئوپەراسیۆنی سەربازی لە ئیدلب گفتوگۆ نەکراوە

بەشی سووریا- ئەلکساندر لاورۆنتیڤ نوێنەری تایبەتی پووتن لە کاروباری سووریا لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕەتی دەکاتەوەی ئوپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئیدلب کرابێت و دەڵێت هیچ گفتوگۆیێک نەکراوە سەبارەت بە ئوپەراسیۆنی سەربازیی سەر ئیدلب.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی ستاری تورکیا نووسیویەتی ئەلکساندر لاورۆنتیڤ نوێنەری تایبەتی پووتن لە کاروباری سووریا لە پرێس کونفڕانسێکدا پاش خولی دووهەمی دانیشتنی سێ قۆڵیی سووچی وتوویەتی ڕێککەوتن کراوە لە سەر ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەند و بەرهەڵستاکارانی دیمەشق و لە یەکەم قۆناغدا 10 بۆ 15 دیل ئازاد دەکرێن. بەڵام ئەوەش تەنیا دەستپێکی پڕۆسەکەیە. بەرهەڵستکاران خۆ دەبوێرن لەوەی ناوی ئەو کەسانە بدرکێنن کە لە زیندانی دەوڵەتی ناوەنددان لە بەر ئەوەی مەترسیی لەسێدارەدانیان لە سەر دەبێت. بە بڕوای ئێمە داکۆکیمان لەو بارەیەوە ئەنجامی ئیجابیی دەبێت.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە هەندێک مەوزووعی باسکراو لەبارەی ئوپەراسیۆنی سەربازی لە ئیدلب کرد و وتی: سەرەتا دەبێت کۆتایی بە بوونی نوسرە لەو ناوچەیە بهێندرێت. لەو بارەیەشەوە پێشنیارمان ئاراستەی شەریکە تورکەکانمان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.