شاندێكى هه‌ده‌په سه‌ردانی بیناڵی یێڵدرم ده‌که‌ن
به‌شی تورکیا- شاندێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی گشتیی ئه‌و حیزبه سه‌ردانی بیناڵی یێڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیایان کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی گشتیی هه‌ده‌په له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌و کۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختیان له گرنگیی په‌رله‌مان کردوووه وه‌کوو زه‌مینه‌سازی بۆ دیالۆگى دیموکراسییانه.
هه‌روه‌ها له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا داوای ئازاد کردنی له‌یلا گوڤه‌ن و ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغلو په‌رله‌مانتارانی زیندانیکراوى هه‌ده‌په کراوه.
ته‌مه‌لی وتیشى وه‌کوو هه‌ده‌په به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌باتی دیموکراسی له چوارچێوه‌ی په‌رله‌ماندا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران