هێزه ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی ئۆپه‌راسیۆن له نه‌ینه‌وا و سنووری سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند که ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازییان له بیابانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر سنووری عێراق- سووریا ئه‌نجام داوه بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌کانی چه‌کدارانی داعش.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت: ڕۆژی سێشه‌ممه 31ی تهمووز لیوای ٣٣ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی میحوه‌ری رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ده‌ستیان کرد به پاککردنه‌وه‌ی بیابانی گه‌وره له سه‌ر سنووری سووریا و به قووڵاییی ٣٠ کلیۆمه‌تر ناوچه‌که‌یان له چه‌کدارانی داعش پاک کردوووه‌ته‌وه.
له پارێزگای نه‌ینه‌واش فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان ڕایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند ناوچهیێکیان له نزیک ڕووباری دیجله پاک کردوووه‌ته‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ش، هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق حاڵه‌تێکی دزه‌کردن له‌سه‌ر سنووری سووریایان پووچه‌ڵ کرده‌وه و که‌سێکیش به‌و هۆیه‌وه ده‌ستگیر کرا.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران