ئاسایشی سلێمانی و هێزەعێراقییەكان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ناوەندی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی كردەوە، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكدا هێزە عێراقییەكان و ئاسایشی سلێمانی پێنج داواكراویان دەستگیر كردووە.
کوردپرێس:
عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، پێنج داواكراویان دەستگیر كردووە.
هەروەها هاتووە، ئەو پێنج كەسەی دەستگیركراون بەپێی مادەی 4/1 تیرۆر لە دادگاكانی مەخموور، سەلاحەدین، سامەڕا، واست و بەغدا داواكراوبوون.
راگەیەندراوەكەدا دەشڵێت، دەستگیركراوەكان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون.
سەرچاوە: شارپرێس
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران