ئه‌مریكا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هاته ده‌نگ
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌سه‌ر خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی باشووری عێراق دێته ده‌نگ و وێڕای پشتیوانی كردن له گردبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی هاووڵاتییان نیگه‌رانیی خۆیشی له كوشتن و بریندار كردنی خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی 23ی ته‌مموزی 2018 بڵاوی كرده‌وه نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یێک له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق و هاوكات پێشوازی له لێدوانی حكوومه‌تی عێراقیش كردوووه به‌وه‌ی كه خۆیان به پارێزه‌ری گیانی هاووڵاتییان ده‌زانن له هه‌ر خۆپیشاندانێک كه به شێوازێكی مه‌ده‌نییانه و ئاشتییانه بكرێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ییی خۆیشی ده‌ربڕیوه بۆ پاڵپشتی كردنی گه‌لی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به چاكسازی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریی شایسته به گه‌لی عێراق.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران