دژه‌تیرۆر ناو و ناسنامه‌ی ھێرشبه‌ره‌کانی سه‌ر ھه‌ولێر ئاشکرا ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دژه‌تیرۆری هه‌رێمی کوردستان ناو و ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌کانی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر ئاشکرا ده‌کات و له په‌یجی دژه‌تیرۆردا هاتوووه که ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی كه به‌یانیی ڕۆژی 23ی 7ی 2018 هێرشیان كرده سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر كوردن و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌یجی دژه‌تیرۆر که سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سهرهتایییهكان هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه كه له‌ئه‌نجامی ڕووبهڕوونهوهیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران دانیشتووی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێن له شاری هه‌ولێر.
په‌یجه‌كه‌ی دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان ناوی هه‌ر سێ چهكدارهكهشی بڵاو كردۆته‌وه كه بریتین له (ڕه‌هێڵ محه‌ممه‌د ڕۆسته‌م مووسا له دایكبووی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د له‌دایكبووی ٢٠٠٠، عه‌بدولره‌حمان ره‌حیم قادر حوسێن له‌دایكبووی ٢٠٠٢) که خوێندكاری قۆناغی ئاماده‌یی بوون.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران