وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕوونکردنه‌وه ده‌دات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا دیار نییه که‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کرێنه‌وه و هه‌ماهه‌نگیش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌رده‌وامه بۆ کردنه‌وه‌یان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد محه‌مه‌د به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراقدا به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیداین بۆ کردنه‌وه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و تا ئێستاش هیچ واده‌یێک بۆ کردنه‌وه‌یان دیاری نه‌کراوه.
له‌گه‌ڵ دروست بوونی خۆپیشاندانه‌کان له چه‌ند شارێکی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا به داخستنی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئه‌و بڕیاره هه‌رێمی کوردستانیشی گرته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران