وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: 23 چه‌كدارى داعش له مووسڵ ده‌ستگیر كران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڵاوی كردوووتهوه له هه‌ڵمه‌تێكدا له شارى مووسڵ 23 چه‌كدارى ڕێكخراوى داعش ده‌ستگیر كراون كه به‌رپرسى كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كاتى ڕێكخراوهكهشى تێدایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد مه‌عن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگهیاندوووه: فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا پرۆسه‌یێكى گه‌ڕان و پشكنینى له به‌رى چه‌پى مووسڵ ئه‌نجام داوه و 23 ئه‌ندامى ڕێكخراوى داعش ده‌ستگیر كراون كه له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوون و خۆیان له ناوچه‌ى قودسى شاره‌كه‌دا حه‌شار دابوو.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه: له ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا به‌رپرسى كۆكردنه‌وه‌ى زه‌كاتى ڕێكخراوى داعش هه‌یه و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكى دیكه‌ی تێدایه كه هه‌ندێكیان له دیوانى حسبهى ڕێكخراوه‌كه كاریان كردوووه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران