له‌سه‌ر دوا گۆڕانکارییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که؛
به‌رهه‌م ساڵح و باڵیۆزانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له عێراق کۆ بوونه‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى له هه‌ولێر پێشوازى كرد له برۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له عێراق و سیرل نۆن باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌ریان و سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانكارییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه گفتوگۆیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى میوان پشتیوانىی خۆیان بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كورد دووپات كرده‌وه و هیوازخواز بوون كه یه‌كڕیزیی ناوخۆ پارێزراو بێت و به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان هه‌وڵى پێویست بدرێت.
له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح سوپاسى هه‌ر دوو وڵاتى فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیاى كرد بۆ هاوکاری و پشتیوانی‌یان له مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان و پشتوانییان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا و پشتیوانى له هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران