خبر 2018-07-18 13:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نێچیرڤان بارزانی:

داوا لە هەموو حزبەكان دەكەم بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت بكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ئەمڕۆ سەنتەری مەشق و پەرەپێدانی وەزارەتی كارەبای كردەوە و لە وتارێكیشدا رایگەیاند: لە هەموو بوارەكانی حكوومەتدا چاكسازی دەكەن و داواشی لە هەموو حزبەكان كرد بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەت بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی لە وتارەكەیدا وتیشی: "ئەو دۆخەی زیاتر لە چوار ساڵە بەسەر هەرێمی كوردستاندا سەپێندراوە هەر لە بڕینی بوودجەی هەرێم و هاتنی داعش و دابەزینی نرخی نەوت بوونەتە هۆی راگرتنی پێشكەوتنەكانی هەرێم لە دابین كردنی خزمەتگوزارییەکاندا".

ناوبراو وتیشی "بە پشتیوانیی خەڵک و پێشمەرگە حكوومەتی هەرێم رۆژە سەختەكان تێدەپەڕێنێت و ئاسۆیێكی ڕوونتر و ئایندەیێكی گەشتر لە پێش هەرێمی كوردستانە".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش كرد، "ئامانجیان بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینەیە لە عێراق و داواش لە هەموو حزبەكان دەكەم بەشداری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق بكەن".

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، هەنگاوەكانی حكوومەت لە چاكسازیشدا گرنكن و بڕیاریشە لە هەموو بوارەكانی حكوومەتدا چاكسازی بكەین لە هەرێمی كوردستان".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.