ئەزموونی هەڵەی بەشدرا کردنی هەموو حیزبەکان لە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێم دووپات ناکرێتەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام بەرواری، لە ئەندامانی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سوومریە نیووزدا ڕایگەیاند: ئەزموونی هەڵەی ساڵی 2014ی زایینی واتا بەشدار کردنی هەموو ئەو حیزبانەی گەیشتنە پەڕلەمان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی هەرێم دووپات ناکرێتەوە.
بەرواری لەو بارەیەوە جەخت دەکاتەوە ژمارەیێک لە حیزبەکان کە حکوومەتی پێشوویان پێکهێنابوو لە حاڵێکدا کە گرینگترین پۆستەکانی هەرێمیان بەدەستەوە بوو ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنیان دەگێڕا و دژبەرانە چالاکییان دەکرد.
ئەو ئەندامەی پارتی دەیشڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان قەد بە تنیا لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتدار نەبووە بەڵکوو هەمووان دەرفەتی بەشداری کردنیان پێدراوە بەڵام ژمارەیێک لە حیزبەکانی بەشدار لە حکوومەت لەبری هەوڵدان بۆ چاکسازی، شکستەکانی خۆیان کردۆتە بنەمای دژایەتی کردن لەگەڵ حکوومەت.
بەرواری هەروەها پێشبینیی دەکات نەخشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەردەست لە هەرێم کە بڕیارە 30ی ئەیلوول بەڕێوە بچێت گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا نایێت بەڵام لە سلێمانی گۆڕانکارییێکی بچووک ڕوو دەدات.
ئەوش لە حاڵێکدایە کە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پێشتر بە بیانووی جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان بۆ چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، چوونەدەرەوەی خۆیان لە حکوومەت ڕاگەیاندبوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران