خبر 2018-07-17 11:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شڕۆڤەکارێکی ئابووری:

پچڕانی ئینتەرنێت خەساری زۆری لە عێراق داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکارێکی ئابووری دەڵێت: پچڕانی ئینتەرنێت کە پێشێل کردنی مافی مرۆڤە خەساری زۆری لە عێراق داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جمیل ئانتوان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: دەوڵەتی فیدراڵی عێراق هەڵەیێکی گەورەی کردووە کە ئینتەرنێتی عێراقی داخستووە، خەسارێکی زۆری لە هاوڵاتییان داوە چوونکە زۆرینەی مامەڵە بازرگانییەکان لە عێراق لە ڕێگای تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێت.

ئانتوان جەخت دەکاتەوە کە هەوڵەکانی بەغدا بۆ پچڕانی ئینتەرنێت و فیلتەر کردنی ژمارەیێک لە ماڵپەڕەکان پێشێل کردنی مافی مرۆڤە چوونکە عێراق ئەندامی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: پچڕانی ئینتەرنێت و پێشێل کردنی ئازادیی عێراقییەکان خەسارێکی زۆری لە پڕۆسەی هاوردە و هەناردە کردنی کارتی تایبەتی عێراق داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.